وتەبێژی پارتی: گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتیمان پێباشە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی رایگەیاند" گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتیمان پێ باشە، ئەگەر هەنگاونان بێت بەرە و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم چاکسازی". 
 
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی لە میانەی بەشداریکردنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی لەسەر گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی ڕایگەیاند" هێشتا دیار نییە یەکێتی دوای گۆڕانکارییەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی کوردستاندا دەکات و پەیوەندی لەگەڵ ئێمە و لایەنەکانی دیکەدا چۆن دەبێت".

وتیشی" گۆڕانکارییەکانمان پێ باشە، ئەگەر هەنگاونان بێت بەرە و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم چاکسازی". 

مەحمود محەمەد باسی لەوەشکرد، وەک پارتی ڕێککەوتنێکی سیاسی و ڕێککەوتنێکی ئیداریمان لەگەڵ یەکێتی هەیە و پێوەی پابەندین، بەڵام یەکێتی پێوەی پابەند نەبوون، چونکە لەڕووی سیاسییەوە هەندێک شت ڕوویدا کە نەدەبوو بکرایە، لە ڕووی ئیداریشەوە پێیەکیان لە حکومەت بوو و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن.


PM:12:28:17/08/2021