ئەمڕۆ مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابەشدەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمووزی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابەشبكرێت.
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمرۆ پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم جەختیشیکردەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەشدا مووچەیەکی دیکەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت کە مووچەی مانگی ئابە.  


AM:09:00:19/08/2021