ئیسپانیەک بەرازیل و کۆڵۆمبیا بەرێوە دەبات



ئەمڕۆ پێنچشەممە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە { فیفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی ئیسپانی { کارلۆس بیلاردۆ کاربایۆ}  بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤  ، کە وا بریارە هەینی کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای { پلاسیدۆ ئەدیڕاڵدۆ کاستێلۆ} بەرێوە بچێت.

کارلۆس بیلاردۆ لە دایکبووی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە لە ساڵی ١٩٧١ .
لە ساڵی ٢٠٠٨ بروانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێ دراوە.

ئا/ شاهۆ فایق



AM:04:57:03/07/2014