ئەمڕۆ پێنچشەممە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە { فیفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی ئیسپانی { کارلۆس بیلاردۆ کاربایۆ} بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ ، کە وا بریارە هەینی کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای { پلاسیدۆ ئەدیڕاڵدۆ کاستێلۆ} بەرێوە بچێت.
کارلۆس بیلاردۆ لە دایکبووی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە لە ساڵی ١٩٧١ .
لە ساڵی ٢٠٠٨ بروانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێ دراوە.
ئا/ شاهۆ فایق