دهۆک.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون

ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەكی دهۆك - زاخۆ رووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، کە بەهۆیەوە پێنج کەس بریندرابوون. 

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سەرەكی دهۆك - زاخۆ نزیك شارەدێی باتێل لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ئۆپل و بارهەڵگرێكی مارسیدیس روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکە پێنج کەس برینداربوون، هەروەها رووداوەکە زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە. 


PM:04:05:20/08/2021