مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر پەیجێک بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە". 

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پەیجێک بەناوی (puk news) لەسۆشیال میدیا لەکاتی سپۆنسەرکردنی پەیجەکە وا خۆی پێناسە کردوە کە پەیجی فەرمی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە".   

باسی لەوەشکردووە، لێرەوە رایدەگەینین کە ئەو پەیجە ھیچ پەیوەندیەکی بەمەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە نییە. 


PM:04:37:20/08/2021