وەزیری سامانە سروشتییەكان: لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" حکومەتى عێراق رۆژانە بڕى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت".
 
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر هەموو بەنزینخانەكاندا دابەشی دەكەین، لەدوای ناردنی ئەو بڕە بەنزینە، نرخى لیترێک دەبێت بە ٦٥٠ دینار".

سەبارەت بە وادەى دەستپێکردنى پرۆسەى دابەشکردنى نەوت، وەزیرى سامانە سروشتیەکان ئاشکرای کرد، لە مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى دەستپێدەکات.


PM:01:02:21/08/2021