پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و پیسكردنی ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش له‌ناو شاری هه‌ولێر، (سێ) پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخران".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ھه‌ولێر، به‌هۆی نه‌بوونی ڕێنماییه‌كان و پیسكردنی ژینگه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێری هه‌راسان كردبوو، (سێ) پاڵاوگه‌ی تری نایاساییان له‌سه‌ر رێگای ھه‌ولێر - گوێڕ داخست.
پۆلیسی هەولێر لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، ھه‌ر پاڵاوگه‌یه‌ك به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان كار بكات، داده‌خرێت و رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌گیرێته به‌ر.