بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" لەئەنجامی روداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی- كەركوك، كەسێك مرد و چوار كەسی دیكەش برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕوداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ كەركوك نزیك وێستگەی كارەبای گازی چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و (چوار) كەسی دیكەش برینداربوون".
لای خۆشیەوە هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و پێنج سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان برینداربوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، یەكێك لە بریندارەكان كە تەمەنی ٤٤ ساڵە مردووە".