پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" له گوندێكی سنووری هه‌ولێر شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا و به‌وھۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و دوو كه‌سیش برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له گوندی شێخ مه‌مودیانی سه‌ر به ناحیه‌ی ھه‌ریری پارێزگای هه‌ولێر به‌ھۆی كێشه‌ی زه‌و و زاره‌وه شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەو هۆیەوە کەسێک بەناوی (کەنعان ڕەقیب) گیانی لەدەست دا و دوو کەسی تریش بریندار بوون، هاوکات پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەمان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.