کەشناسی: باران بارین بە لێزمە تاوتاو بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی پێشبینی دەکات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەک شممە بارانی بە لێزمە لەچەندان شوێنێ هەرێم ببارێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا، لە پارێزگای هەڵەبجە زۆترین باران باریووە کە بڕەکەی لە شارۆچەکی تەوێڵە ٦٧ ملم ەو زۆرترینە. 

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:

ئەمڕۆ شەممە:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی یەک شەممە:
کەش، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا .
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێت بە (٢-٣) پلەی سیلیزی بەبەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٥ 
سلێمانی : ٢١ 
دهۆک : ٢٣ 
کەرکوک : ٢٦
هەڵەبجە : ٢٤ 
زاخۆ : ٢٣ 
سۆران : ٢٠
حاجی ئۆمەران : ١٥
گەرمیان : ٢٩

هەروەها کەشناسی رێژەی باران بارینی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیەیە:



AM:11:33:04/05/2024