وەزارەتی تەندروستی هەڵوێستی خۆی لە کوتانی خوێندکاران بەڤاکسینی کۆرۆنا یەکلاییکردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر کوتانی خوێندکاران بە ڤاکسینی کۆرۆنا یەکلایی کردەوەو هاوکات فەرمانگە حکومەییەکان ئیجبار دەکات کە دەبێت کارتی کوتانیان پێبێت.
 
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی عێراقی رایگەیاندووە" رێکخراوی تەندروستی جیهانی مەرجی داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسین وەردەگرن و تا ئێستا لەسەرو ١٨ ساڵەوە دەبێت ڤاکسین وەربگرێت".

هەروەها دەشڵێت "هەندێک وڵات خوێندکاران لە تەمەنی  ١٦ و ١٧ شدا دەکووتن، پێویستە وەزارەتی تەندروستی ئەم بابەتەش دیراسە بکات".

عێراق فەرزی کردووە بەسەر هەموو فەرمانگە حکومییەکاندا کە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و هەر کەسێک وەرینەگرێت رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق چۆتە هێڵی سووری کۆرۆناوە.



AM:11:46:26/08/2021