بەهۆی شۆرتی کارەبا سێ کچی خێزانێک گیانی لە دەستدەدەن

لە شاری کەربەلا لە قەزای هندیە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سێ کچی ماڵێک گیانیان لە دەستدا. 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوەلە قەزای هندیە دوای ئەوەی ماڵەکەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە دەسوتێت، گیان لە دەستدەدات.

لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە، ئاگرەکە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی کەوتووەتەوە و کچەکان نەیانتوانیوە لەماڵەکە دەربچن بەهۆی داخستنی دەرگاکانەوە و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەش نەیانتوانیوە رزگاریان بکەن.



PM:01:40:27/08/2021