ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی تەقینەوەكانی ئەفغانستان هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی تەقینەوەكانی ئەفغانستان هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" دەبێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی دوێنێی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان سزابدرێن".

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەەوە، تەقینەوەكانی دوێنێی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ئیدانە دەكەین، بۆیە پێویستە ئەنجامدەران، پلانداڕێژەران و ئەوانەی پشتیوانی دارایی تەقینەوەكانی كابوڵ بوون سزابدرێن.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا دەكات، هەموو حكومەتەكان بەرپرسیاریەتی سەر شانیان جێبەجێ بكەن و پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بن سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.


PM:08:38:27/08/2021