لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئه‌مڕۆ له ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیاران بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره هونه‌ریی و داراییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوە و" نیه‌تی پارتی راگرتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌و ترسی له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆن نه‌كردووە".
ته‌لار له‌تیف لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتی بە میدیای حزبەکەی راگه‌یاند" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن نه‌كرد، نییه‌تی پارتی دواخستن و په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن بوو، نه‌ك تانه‌دان له‌هیچ مادده‌یه‌ك، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و سكاڵایه مه‌به‌ستیان په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه ده‌یانتوانی تانه لهبڕیارو رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی ته‌میزی كۆمسیۆن بده‌ن".
" ناكرێت حزبێكی سیاسی كه بوێری به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردندا نییه، به بیانووی جۆراوجۆر هه‌وڵی دواخستن و په‌كخستنی پرۆسه‌كه بدات، له‌كاتێكدا تا دوێنێ ئه‌و حزبه، بڕوای به‌بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه نه‌بووه كه سكاڵاكه‌ی لێ تۆماركردووه"( ته‌لار له‌تیف وایوت).
ئاماژەی بەوەشداوە کە ، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ له ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیاران بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره هونه‌ریی و داراییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوە و راشیدهگهیهنن" ئه‌و بڕیاره به سیاسیی دراوه، نه‌ك به یاسایی، یه‌كێتی رێگری له‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو" تانه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن كراوه‌و تێیدا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وهلائییهكهی دادگای فیدراڵی، كه له‌بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕیاری له‌و فه‌رمانه دراوه‌و به‌شێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردوه، یه‌كێتیش هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی بۆ ده‌ركردوو".
جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی ٢٠ حزب و هاوپه‌یمانێتی و (٥٧) كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تۆماركراوه‌و ئاماده‌كارییان كردووه بۆ پرۆسه‌كه له‌واده‌ی خۆیدا(١٠ی حوزەیران ).