وادەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەی راگەیاند. 
 
لە راگەیەنراوەکێکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە" رۆژی شەشی ئەیلول، کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو، خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی (١٢) دەست پێدەکات".

دوو شەممەی رابردووئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم راگەیەنرا و خویندکارە یەکەمەکانی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاریکران و ئەوانەی دەرنەچوون یان وانەیان بۆ خولی دووەم هەڵگرتووە ٦ ی ئەیلول تاقیکردنەوە دەکەن.



PM:11:55:28/08/2021