ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی بەرزایل و کۆڵۆمبیا لە یاریگای{پلاسیدۆ ئەدیڕاڵدۆ کاستێلۆ} بە ناوبژیوانی {کارلۆس بیلاردۆ کاربایۆی} ئیسپانی بەیەک دەگەن.
کەناڵی{ beinsports } ی قەتەری هەردوو کۆمێنتاری بەناوبانگ{ عصام شەوالی و فەهد العتیبی} بۆ یاریەکە دەست نیشان کردووە.
هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا ٢٥ جار روبەروی یەک بونەتەوە تێیدا بەرازیل باڵادەستە بە ١٥ بردنەوە بەرامبەر بە ٢ بردنەوە بۆ کۆڵۆمبیەکان و لە ٨ یاریشدا هەردوو هەڵبژاردە یەکسانن.
بەرازیل ٥٠ گۆڵی لە کۆڵۆمبیا تۆمار کردووەو ، لەبەرامبەردا کۆڵۆمبیا ١١ گۆڵی تۆمار کردووە.
تا ئێستا هەردوو هەڵبژاردە لە مۆندیالی ٢٠١٤ ، چوار یاریان ئەنجام داوە تێیدا بەرازیل هەشت گۆڵی تۆمار کردووەو کۆڵۆمبیاش ١١ گۆڵی تۆمار کردووە.
بەرازیل لە یەک یاریدا ٢ گۆڵی تۆمار کردووە ،
هەرچی کۆڵۆمبیایە {٢.٨} گۆڵی تۆمار کردووە لە یەک یاریدا.
بەرازیل ٦٥ هەڵەی ئەنجام داوەو کۆڵۆمبیاش ٦٨ هەڵەی ئەنجام داوە.
بەرزایل ٨ کاردی زەردی تا ئێستا وەرگرتووە.
کۆڵۆمبیا ٣ کاردی زەردی وەرگرتووە ، هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا هیچ کاردێکی سووریان وەرنەگرتووە.
یاریزانانی بەرازیل لەیەک یاریدا {١٠٩.٣ } کیلۆمەتر ڕایانکردووە.
هەرچی یاریزانانی کۆڵمبیایە لەیەک یاریدا{١٠٤.٥} کیلۆمەتر ڕایان کردووە.
بەرازیل تا ئێستا لە مۆندیالی ٢٠١٤ { ١٥٥١} پاسی دروستی داوە.
کۆڵۆمبیا{١٢٢٤} پاسی دروستی داوە.
ئا/ شاهۆ فایق