وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەركرد و دەڵێت" رۆژی ١٤ی ئەیلول دەوامی سەرجەم باخچەی منداڵان، خوێندنگە و پەیمانگاکان بە رێککاری تەندروستییەوە دەستپیدەکاتەوە".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە دەڵێت" دەوامکردنی بە شێوەی ئاسایی دەبێت و بەخێوکاری قوتابیان مافیان هەیە کە ئەگەر ئارەزوومەندبوون لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە دەستبەرە بکەن دەتوانن بەڵێننامە پڕبکەنەوە و قوتابییەکەیان تەنها لە تاقیکردنەوەکانی نوسینەکی و وەرزی ئامادەبێت".
دەقی بڕیارەکان: