لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوین و ئومێدەوارین نرخی بەنزین لەچەند رۆژی داهاتوودا دابەزێت".

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوو لە عێراقەوە بەنزین ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەو جۆرەش نرخی بەنزین دادەبەزێت".

ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەنزینەی دەهات بۆ هەرێم کوالێتی زۆر خراپ بوو، بڕیارماندا لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێبکەوین بۆ ئەوەی هەم پاڵاوگەی بەرهەم هێنانی بەنزین زیاد بکەین هەم لە عێراقەوە بەنزین بێت بۆ هەرێم.

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لەبارەی وادەى گەیشتنى نەوتى سپى بۆ هەرێم وتی" حكومەتی عێراق لە ٣١ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان دەنێردرێت و بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت". 


PM:06:40:01/09/2021