لە هێرشێکی داعش هاوڵاتییەکی کورد رفێندراو ٦ بریندار بوون


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ ی ئەیلول چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر گوندی کوردنشینی شەحەل سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنوری کەرکوک و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و هاوڵاتەییەکی کورد رفێندراو ٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای کەرکوک راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر گوندی شەحەلی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان و لەلایەن هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە".

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەوەو گوندێکی کوردنشینە.

لەو هێرشەدا کە لەلایەن خەڵک و هێزە ئەمنییەکانەوە شکێنراوە، لە هێرشەکەدا چەکدارانی داعش هاوڵاتییەکی کوردی تەمەن ٤٠ ساڵەیان رفاندووە کە خاوەنی ١٠ منداڵەو، یەکێک لە بریندارەکانیش دۆخیان خراپە.



AM:10:24:02/09/2021