ئەمڕۆ شەممە هونەرمەندی دیاری کوردستان و ئەکتەری بواری شانۆ و دراما عەبدوڵای خەیات دوای توشبوونی بە پەتایی کۆرۆنا بۆ ماوەی (١٨) ڕۆژ کۆچی دواییکرد.
عەبدوڵای خەیات یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی سێ دەیەی پێشوو، ناوبراو خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، بەرۆڵبینینی لە درامای (وەستێتنامە) لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتی (گوڵی بامێ) ناسراوبوو.