دایکی یەکێک لە گیراوەکانی بادینان رۆژێک دوای رێگا نەدان بە بینینی کوڕەکە گیان لە دەستدەدات

دایکی شێروان تەھا سلێڤانەی دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر دەچێت بۆ ئەوەی کوڕەکەی لە زیندان ببینێت، بەڵام ئاسایش رێگانادات، رۆژێک دوای ئەوە بەبی بوونی هیچ نەخۆشیەک گیان لە دەستدەدات.

ئەیھان سەعید - نوێنەری زیندانیانی بادینان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " دوێنێ شەممە بە مەبەستی بینی کورەکەی، ناھدە مەلا یەحیا دایکی مامۆستا شێروان تەھا سلێڤانەی چوە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر، زۆر پارایەوە تەنیا بۆ یەک خولەک چاوی بە کورە بێ تاوانەکەی بکەوێ و دوای ١٠ مانگ لە رفاندنی باوەشێکی بکات، بەڵام بە داخەوە ئاسایشی پارتی بە چەکەوە دایکە جگەر سوتاوەکە دوریان خستەوە و نەیان ھێشت چاوی پێبکەوێ".

نوێنەری زیندانیانی بادینان دەشڵێت " دوای ئەوەی بەو دەردە دایکە ناھیدە کە تەمەنی ٥٦ ساڵ بوو و ھیچ نەخوشیەکی نییە گەڕاوەتە ماڵەوە لە دھۆک، خەوی لێناکەوێ ھەر دەڵێ نەیان ھێشت کورە نازدارەکەم ببینم، ئەمرۆ و دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر توشی جەڵتەی دڵ دەبێت و بەو حەسرەتە کۆچی دوایی دەکات و گیانی پاکی بە خوا دەسپێرێت."

شێروان تەھا سلێڤانەی مامۆستایەکی بادینانە، پار ساڵ لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا لە لایەن ھێزە ئەمنەکانەوە لە دھۆک دە رفێنرێت، ساڵێکە بێ پارێزەر و مواجھە لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێردا بێ دادگا ئەشکەنجەی دەرونی دەدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە مامۆستا شێروان لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کاردەکات و بەشدارێکی فەرمی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی دامەزراوە ئەمریکیەکان و پێشتر لەو وڵاتە بوە. ئەو مامۆستایە بە تومەتی " سیخۆری" بۆ ئەو وڵاتە تاوانبارکراوە.

ئەیھان سەعید - نوێنەری زیندانیانی بادینان داوا لە ئەمریکا دەکات بێتە سەر خەت، ئەو زیندانە ئازادبکات کە کاری لەگەڵ کردوون،

بەیانی دوو شەممە ٦/٩/٢٠٢١ دادگاییکردنی ئەو مامۆستایەو چوار چالکوانی دیکە لە دادگای تاوانی ٢ی ھەولێر بەرێوەدەچێت.

پێشتریش باوکی شێروان شێروانی و برای مامۆستا بەدەل بەرواری بە حەسرەت بینینی کور و براکانی کۆچی دواییان کرد، باوکی بەندەوەر ئەیوبی و دایکی مامۆستا شڤان سەعید بەروشکی توشی جەڵدەی دڵ بوون، دوخی تەندروستی باوکی گوھدار زێباریش تێکچوە.



PM:11:24:05/09/2021