جەیمس ڕۆدریگێز گۆڵکاری مۆندیالی ٢٠١٤ تا ئێستا بە شەش گۆڵ ، یاریزانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە بەرازیل دۆڕاو ماڵئاوای لە مۆندیال کرد ، کە بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە دەگریا،
رۆدریگێز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی {بەین سپۆرتس} ی قەتەری هۆکاری گریانەکەی ئاشکرا کردوو ڕایگەیاند، من لە بەر داوەری یاریەکە دەگریم کە هاوکاری بەرازیلی لە یارییەکەدا زۆر کرد ، ئێمە یاریەکی زۆرباشمان ئەنجامدا بە ڕۆحێکی گەورە یاریمان دەکرد بەڵام داوەری یاریەکە هاوکاری بەرازیلی دەکرد.
لەکۆتایدا رۆدریگێز رایگەیاند ئێمە دڵخۆشین شایەنی لەوە زیاتر بووین لە مۆندیالدا.
ئا/ شاهۆ فایق