ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بڵاوکردەوە کە سەرجەم رۆژانی پشووی خوێندن، رۆژانی پشووی فەرمی و رۆژانی تاقیکردنەوەی تێدا دیاریکراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان)ی کردووە و داوا دەکات کە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن ئەم ساڵنامەیە جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژانی پشووی خوێندن و ڕۆژانی پشووی فەرمی و ڕۆژانی تاقیکردنەوەكانیش لە ساڵنامەکەدا دەستنیشانکراون.