سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی رێگری لە دروستکردنی مزگەوتێک لە ناو گوندی ئەڵمانی کرا".
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لەپێناو پیرۆزی مزگەوت و سەلامەتی ھەموو ئەو كەسانەی فەرزی نوێژ جێبەجێدەكەن، بە هاوکاری لیوای یەکی تایبەت رێگرییان كرد لە دروستكردنی مزگەوتیك لەناو گوندی ئەڵمانی كە ھیچ رێنماییەكی سەلامەتی تیدا نییە و لەسەر (خەزانی ئاو ) دروستكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها ھیچ مۆلەت و رێنماییەکی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی وەرنەگرتووە و بەپێی سایت پلانی ناو پرۆژەكە كاری نەكردووە.
باسی لەوەشکردووە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەۆیی داوا لە خاوەنی پرۆژەی گوندی ئەڵمانی دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن و رەچاوی سەلامەتی ھاوڵاتییان بن، تا بتوانین ھاوكارتان بین لەو كارەخێرخوازییەدا.