بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا تەواوی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" بارستە هەوایەكی فێنكی ئەوروپا ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەکات و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن". 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لە ئەوروپاوە پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێم بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن". 

ڕاشیگەیاند" پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٣٦ پلە ، ھەولێر ٣٧ پلە ، دھۆک ٣٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٧ پلە ، کەرکوک ٣٨ پلە ) دەبن و لەناوچەکانی گەرمیان نزمدەبنەوە بۆ نێوان ٣٩ تا ٤٠ پلە و لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەنێوان ٣٦ بۆ ٣٧ پلە ئەبن". 

ئاشکراشیکردووە، سبەینێ‌ یەک شەممە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە زیاتر دەردەکەوێت لەسەر ناوچەکە و تا ڕۆژی سێشەممە ١٤-٩-٢٠٢١ بەردەوامی ئەبێت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا.


PM:02:30:11/09/2021