ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی كەمال محەمەد وەزیری كارەبا، کۆبوونەوەی راوێژکاریی ئەنجام دا و تێیدا پێنج بڕیاری نوێی دەركرد.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، راوێژکاران، بەڕێوەبەرانی گواستنەوە، دابەشکردن، بەرهەمهێنان و بەڕێوەبەرانی گشتی سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیار درا:
- کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا. لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر.
- کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا کە تووشی گرفت دەبن.
- خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک کە پرۆژەیەکی سەرکەوتووە.
- هەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا.
- کارپێکردن و بەستنەوەی سیستەمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای هەرێم.