وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی دێرینی کورد فوئاد محمد محمود لە وڵاتی هەندەران بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەیەوە تیپی مۆسیقای شاری سلێمانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو هونەرمەندەیان کردووە دەڵێن" دڵگرانین بە کۆچی دوایی ھونەرمەند ( فوئاد محمد محمود ) ئەندامی دێرینی تیپی مۆسیقای سلێمانی، کە لە هەندەران کۆچی دوایی کرد، بەناوی تيپەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەبنەماڵە وخانەوادەکەیان دەکەین، ڕۆحی شاد بێت و ئارام بێت". 

فوئاد محمد محمود یەکێک بوو لە هونەرمەندە دێرین و ناسراوەکانی دیاری کورد، 
دەرچووی پیشەسازی بووەوە و پەیمانگای مامۆستایانیشی لە شاری هەولێر تەواوکردووە، ناوبراو یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی (تیپی مۆسیقای هەڵەبجە) و لە شاری سلێمانیش لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشداری چەندین چالاكی هونەری كردوە، لەدوای شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ چەند كەسێك ڕووی لە شاری هەڵەبجە کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ش چۆتە ئیران و لەوێش ڕووی لە وڵاتی هەندەران و ئینگلتەرە و شاری لەندەن کردووە. 


PM:01:31:21/09/2021