ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق ئاشکراکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق کۆبووە و لە دیدارەکەدا پێویستی كردنەوەی كۆنسوڵگەریی بەنگلادش تاوتوێكرا. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە محەممەد فەزل ئەلباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق کرد، ناوبراو بەناوی سەرۆکی وڵاتەکەیەوە بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەنگلادیش کرد. 

ئاماژە بەوەشکراوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەنگلادش لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە و ئاماژەى بە کارامەیی دەستی كاری بەنگلادشی لە هەرێمی كوردستان کرد. 

لەراگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنەكانی عێراق، دۆخى ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنگلادش و پێویستی كردنەوەی نووسینگە یان كۆنسوڵگەریی بەنگلادش لە هەولێر تاوتوێكرا". 


PM:11:48:23/09/2021