ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بارەی گیراوەکانی بادینانەوە بڕیارێکی دەرکرد

پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند" ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی گشتی هەرێمەوە ئاگادار کراوەتەوە کە لە سبەینێوە کەسوکاری دەستگیرکراوان دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوان بکەن".

بەشدار چاوشێن پاریزەری دەستگیرکراوانی بادینان لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، " ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمەوە بە دەستگیرکراوانی بادینانی راگەیاندووە کە کەسوکاریان دەتوانێت سەردانی دەستگیرکراوان بکات، بەومەرجەی کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت".

نۆ مانگ زیاترە ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد.

هەرچەندە رەخنەیەکی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆی و جیهانی لەو بڕیارانەی دادگا گیران، بەڵام حکومەتی هەرێم و دادگاکان بەردەوامن لە بەکۆمەڵگرتن و دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان.




PM:04:07:24/09/2021