ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن رادەستی کۆمسیۆن دەکرێن و رۆژێک لەدوای هەڵبژاردنیش خۆمان رێکدەخەینەوە و پاشان دەستدەکرێت بە خوێندنی ئاسایی لەسەرجەم قۆناغەکان".
وەزیری پەروەردەی هەرێم باسی لەوەشکرد: دۆخی تەندروستی لەناو قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن باشە، بەڵام هەر پابەندبین بە خۆپارێزی و مامۆستایانیش بچن بەدەنگ وەرگرتنی ڤاکسین.