وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەی گازی سروشتی لەلایەن كۆمپانیای دانەغاز بۆ وێستگەكانی بەرەمهێنانی كارەبا لە هەولێرو سلێمانی و بازیان راوەستا".
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان ڕاوەستاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دان، کە بڕیارە تا کاتژمێر 6:00 ئێوارە چارەسەر بکرێت.