بڕی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرا

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی ئەیلول ئاشكراكرد و ڕایگەیاند" داهاتى نەوتى هەناردەکراو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە". 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەمانگی رابردودا بڕی ٩٢ ملیۆن و ٤٢٢ هەزارو ٤٨٥ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە.

وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەشی خستەڕوو: تێکڕاى نرخى نەوت لە مانگى ئەیلولدا (٦٩) دۆلار بووە، بەوپێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا شەش ملیار و ٧١١ ملیۆن ٧ هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە" نرخى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە (٧٢.٦١) دۆلار خەمڵێنراوە". 


PM:07:01:01/10/2021