تورکیا ئاماژە بۆ بەئامانج گرتنی بەرپرسێکی پەکەکە دەکات

ئەمڕۆ هەینی ١ ی تشرینی یەکەم میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری تورکیادا بۆ سەر قەندیل، بەرپرسی کەرکووکی پەکەکە بە ناوی مەهمەت خەتیب ئاریتورک، کە ناوی نهێنیی دەلیل سیرت بووە، کوژرا.

ئەو میدیانە باسی لەوە دەکەن، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای هەواڵگری میت و سوپای تورکیا ئەنجامدراوە.

هەواڵگری تورکیا ئاشكرای كرد، ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ پیلانداڕێژه‌ری چه‌ندین چالاکی بووە دژی بەرژەوەندیەکانی تورکیا له‌ عه‌فرین.
تا ئێستا میدیای پەکەکە لەسەر هەواڵە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردۆتەوە.



PM:08:14:01/10/2021