پەرلەمانتارێک: سەرۆکی هەرێم داوا دەکات جگە لە پارتی نەهڵێن کەس لە زاخۆ دەربچێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" سەرۆکی هەرێم داوا ئەکا جگە لە پارتی نەهڵێن کەس لە زاخۆ دەربچێت، ئەمە پیاوە دەوڵەتمەدارەکەی پارتییە؟!". 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە" سەرۆکی هەرێم داوا ئەکا جگە لە پارتی نەهڵێن کەس لە زاخۆ دەربچێت، ئەمە پیاوە دەوڵەتمەدارەکەی پارتییە؟! بە ئاشکرا لە زاخۆ هانی لایەنگرانی ئەدا کە (لازمە چشتەکی وەها بکەن یەک کاندیدی لایەنەکانی تر دەرنەچن و خەونەکانیان ببەنە بن گۆڕ!)". 

پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: ناشڵی بڕۆن دەنگ بدەن و بەدەنگدان مەهێڵن کەسی تر دەربچێ ئەڵێ چشتەکی وەها بکەن، ئەم چشتە هەموو شت دەگرێتەوە حەتمەن بە تەزویریشەوە کە پارتی نەک لە هەڵبژاردنە گشتیەکان لە هەڵبژاردنی ناوخۆی حزبەکەی خۆی و کۆنگرەکانیشی ئەیکا. 


PM:06:47:03/10/2021