وێنە.. خانمە ئەکتەرێکی دیاری بۆلیود کۆچی دواییکرد

خانمە ئەکتەری دیاری بۆلیود (مانیشا یاداف) بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT) رووسی، مانیشا یاداف کە ئەکتەرێکی دیاری بۆلیودە، لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە گیانی لەدەستدا. 

مانیشا یاداف لە ساڵی ١٩٩٢ لەدایکبووە، یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی بۆلیود، کە لە زنجیرە درامای (جودا ئەکبەر) رۆڵی یەکێک لە هاوسەرەکانی جودای دەگێڕا، ناوبراو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی منداڵێكی تەمەن یەک ساڵانە. 


AM:12:13:06/10/2021