زانکۆی کۆیە پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق زانکۆی کۆیە پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 

زانکۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سبەی پێنجشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠٢١ تاوەكوو رۆژی دووشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ پشووی فەرمیی دەبێت.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەڕێوەبچێت و تیایدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر ٣٢٩ ئەندام پەرلەمان هەڵدەبژێرن.


PM:08:25:06/10/2021