وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم لە نوسراوێکدا ژمارەیەک رێنمای تایبه‌تی بۆ ده‌نگدانی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌ركرد و دەڵێت" بردنی مۆبایل بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه".
بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاراسته‌ی گشت پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته كراوه تێیدا هاتووە" سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان ئاگكاداردهكهینهوه، رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت له ٨ی ١٠ی ٢٠٢١ و ده‌نگدانی گشتی له ١٠ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت، له هه‌ردوو رۆژی ده‌نگدان بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌كاتژمێر ٧:٠٠ی به‌یانی تاوه‌كو ٦:٠٠ی ئێواره كراوه ده‌بن".
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە: ئاگاداری ئەفسەر و كارمەندان دەكەین ئەوەی ناوی لە CD كە نەبێت دەتوانن لەگەڵ خانەوادەكانیان لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا دەنگبدەن و لە هەردو حاڵەتەكەدا جگە لەكارتی دەنگدان، دەبێت یەكێك لە بەڵگەنامە فەرمیەكانی (كارتی نیشتمانی، ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە)ی لەگەڵ خۆی ببات.
جەختكراوەتەوە، کە بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.