لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت" ئەنجامى دەنگدانى تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەنرێت و لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت".  

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوانیدا ڕایگەیاند" دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی".

وتیشی" وەک کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکارێکی بەپەلە و نەخوازرا و پلانى جێگرەوەمان هەیە بۆ هەر دۆخێکى لەناکاو".

جەختیشیکردەوە: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەندرێت و لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش ٢٤ کاتژمێر دوای پرۆسەکە دەبێت.

کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و لە تەواوی عێراق یەك ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ كەس لە هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. 


AM:10:45:08/10/2021