كۆمسیۆنی باڵا وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئاشکراکرد

بەرپرسى هۆبەى حزاب‌ و لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایدەگەیەنێت" ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئاشكرادەكرێت". 

فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی  لێپرسراوی  هۆبەی حزب و لایەنە سیاسییەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ١٨ كاندید سزادراون‌ و کاندیدێکیش به‌هۆى سه‌رپێچى له‌ یاسا و رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن دورخرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ بڕیارى ئۆفیسى نیشتیمانى له‌ به‌غداد". 

جەختیشیکردەوە: ئەگەر كاندیدەكان  لە دەنگدانی گشتیدا بانگەشە ڕانەگرن، ئەوا ئەگەری چەند هێندە زیادكردنی غەرامەكەیان هەیە، بۆیە داوایان لێدەكەین بانگەشە ڕابگرن.

له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاشکرایکرد: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی گشتی ئێوارەی رۆژی ١١ی مانگ و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەش رۆژی ١٢ی ئەم مانگە ئاشكرادەكرێت.


PM:01:03:09/10/2021