هاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی یەگکرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەڵێت" نزیکایەتی زۆر هەیە و نزیکایەتییەکە باشتریش دەبێت".
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە خوێندنگای رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیدا و لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند" یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی مام جەلال و كوردستانیش دەكەینەوە بە كوردستانەكەی مام جەلال بەتایبەت كەركوك".
سەبارەت بە یەكگرتنەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بافڵ تاڵەبانی جەختیکردەوە: كۆمێنتم لەسەر ئەوە نییە و نزیكایەتی زۆر هەیە و زیاتریش دەبێت.
هاوکات سەبارەت بە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆک کۆماری عێراق هاوسەرۆکی یەکێتی وتی" پێشتر قسەم کردووە و ڕوونە کە دکتۆر بەرهەمە".