دوا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق لە کەرکوک

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق، کورد بە هاوپەیمانی و پارتی و نەوەی نوێوە، ٦ کورسیان لە کۆی ١٢ کورسی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک بە دەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان هاوپەیمانی کوردستانی گۆڕان و یەکێتی  ٣ کورسی بە دەستهێناوە، هەرچی پارتی ٢ کورسی و نەوەی نوێ ١ کورسی.

لە ئێستادا کاندیدی کورد موئەیەد کەرکوکی کە یەکێتی یە لە کێبەرکێدایە لەگەڵ کاندیدێکی عەرەب کە ناوی مهەیمەن حەمەدانییە بۆ وەرگرتنی دوا کورسی لەو ١٢ کورسییەی یەکلایی نەبۆتەوە.   

لە ‌هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی ٢٠١٨ دا کورد شەش کورسی بە دەستهێناو هەر شەش کورسیەکە یەکێتی نیشتمانی بەدەستیهێناو پارتی بەشداری هەڵبژاردنی نەکرد.


PM:09:27:11/10/2021