وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ر له واده‌ی دیاریكراوه‌دا ته‌واو ده‌بێت و ئه‌م ئێواره‌یه پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه"، پڕۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانهغازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر ٧٠٠ ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە".
کۆمپانیای دانه‌غاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبووه، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.