عه‌بدولستار مه‌جید ڕایدەگەیەنێت" ئەنجامى هەڵبژاردن لە هەولێر رەتدەکەینەوە و سکاڵا تۆماردەکەین".
عەبدولستار مەجید، كاندیدی كۆمەڵی دادگەری ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێمە سكاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن تۆماردەكەین پێمان وایە داتاكان گۆڕانكاری تێداكراوە".
ڕوونیشیکردەوە: من نزیکەی ١٥ هەزار دەنگم بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ئەو کەسەی لە شوێنی من بەدەرچوو ئەژمار کراوە، کەمتر لە ١٤ هەزار دەنگی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ده‌رئه‌نجامه‌كانی بازنه‌كانی سێ و چواری هه‌ولێر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و بێده‌نگ نابین له‌سه‌ری، بە هه‌موو هێزێكمان به‌رگری له خۆمان و ده‌نگه‌كانمان ئه‌كه‌ین.
عه‌بدولستار مه‌جید باسى لەوەشکرد: ناچار بین خه‌ڵك دەبەینە سه‌ر شه‌قام و هه‌موو رێكارێك ده‌گرینه به‌ر.