بەغدادی بریندارە
"ڤیدیۆكەی ئەبوبەكر بەغدادی ساختە بووە"

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەی رۆژی هەینی نیشاندراوە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش نیە‌و ناوی "ئەبوبەكر خاتونی"یە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریەنیوز، لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردوە ئەو كەسەی لەڤیدیۆی نوێژی هەینی موسڵ بڵاوكرایەوە‌و ئەبوبەكر بەغدادی نیە‌و كەسێكی دیكەیە بەناوی ئەبوبەكر خاتونی.

بەپێی هەواڵەكە ئەبوبەكر بەغدادی لەموسڵ نیە‌و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رایدەگەیەنێت كە ئەو ڤیدیۆیە ساختەبووە‌و ئەبوبەكر بەغدادی لەهێرشێكی فرۆكەكانی سوپای عێراقدا برینداربووە‌و بۆ چارەسەر رەوانەی سوریا كراوە.


لێرەوە سەیری ڤیدیۆکە بکە



PM:04:41:07/07/2014