له‌باره‌ی دابەشکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بەبێ لێبڕین دڵنیایی ده‌درێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا كۆتای ئەمساڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت". 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" بەپێی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت".

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم ڕوونیشیکردەوە: بەو هۆیەوە مانگانە بەبێ لێبڕین دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕێی ڕێككەوتنی نوێ دەكرێت. 


AM:12:01:13/10/2021