کازمی بڕیاریدا سەرجەم دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکرێن

سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و رایانگەیاند" نابێت رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت کە ئاژاوە و پشێوی دروستبكەن". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا،
 لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکوک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان. 
 
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەڕوو: سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتوان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زوترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا، هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکات. 


PM:01:58:13/10/2021