کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بلاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بارانێکی کەم دەبارێت و سبەی بارانبارین زیاد دەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری گەواڵە بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە سبەی دووشەممە ٦ی ئایار کەشی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوو لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی بە شێوەی تاوە بارانی پچر پچر و هەورە تریشقە دەبێت، پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی،  پاشان بۆ سەر سنووری ئیدارەی  گەرمیان .دابارین لەم ناوچانە بەشیوەی تاوە باران و هەندێ کات لێزمە بارانی کورت خایەن دەبێت و هەروەها هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەکات .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرمانزم دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٣) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٥

سلێمانی  : ٢٤

دهۆک  : ٢٢

 زاخۆ  : ٢٤

هەڵەبجە : ٢٦

کەرکوک : ٢٧

سۆران : ٢١ 

حاجی ئۆمەران : ١٢

گەرمیان : ٣٠ 



AM:11:13:05/05/2024