بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومهلهرزهیهك به گوڕی ٣.٣ پلهی رێختهر له قهزای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٤:٢٩ دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ١٢کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی ٣.٣ پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر بووە.