سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" ئەگەر دۆخی هاوڵاتییان بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بێباک بن، خۆپیشادانی سەرتاسەری لە هەرێم دەست پێ دەکەینەوە".
شاسوار عه‌بدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ر دۆخی هاوڵاتییان به‌م شێویه بڕوات و ده‌سه‌ڵات بێ‌باك بێت، ئه‌وا خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ی نوێ هێزی گه‌له و له گه‌له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، خه‌ڵك له پێش هه‌مو شتێكه له‌لای ئێمه، له پێش كورسی و وه‌زاره‌ت و به‌رژه‌وندی و پاره‌وه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئه‌م دۆخه‌ی ده‌سه‌ڵات خوڵقاندویه‌تی، جگه له‌وه‌ی دۆخێكی زۆر قورسه بۆ خه‌ڵك و بێده‌نگ نابین لێی، ئه‌وا دژی ئه‌و قسانه‌ی خۆیشیانه كه به‌رده‌وام باسی یه‌كریزی كورد ده‌كه‌ن، یه‌كریزی به زیادكردنی بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییان نابێت.
شاسوار عه‌بدولواحید باسی لەوەشکردووە: دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا دوو دیوی یه‌ك دراون و له یه‌ك جیاناكرێنه‌وه و هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا، ئه‌مه ستراتیژی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت.